سەرەکی کولتور لاپەڕەی توێژەران زەیتون مەحمود رسول

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"

زەیتون مەحمود رسول

خوێندکاری زانکۆی سۆران

زەیتون مەحمود رسول، دەرچووی بەشی زانستە سیاسیەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە لە زانکۆی سۆران. وەک یەکێک لە خوێندکارە ئاست بەرز و لێهاتووەکان لە زانکۆی سۆران هەڵبژێردراوە بۆ بەشداری کردن لە پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابیانی نێوان زانکۆی سۆران و گڕۆنۆبڵ لە ساڵی ٢٠٢٢. 

بۆ ماوەی شەش مانگ لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئاڵوگۆڕی هەردوو زانکۆی سۆران و گرۆنۆبڵ لە فەڕەنسا درێژەی بە خوێندنەکەی داوە. لە میانی خوێندنەکەی لە فەڕەنسا شارەزایییەکی باشی لە مێژووی فەڕەنسا و سیستەمی سیاسی فەڕەنسا پەیداکردووە. جگە لەوەی لە شێوازی ژیانکردن و مامەڵەی تاک لەگەڵ دامەزراوەکان و کەشی خوێندن لە فەڕەنسا بەشێکی تری هاوپێچی خوێندنەکەی بووە.

لەو ماوە کورتەدا ئەزموونێکی زۆری وەرگرتووە لە شارەزایان و پسپۆرانی زانکۆی گرۆنۆبڵ، لەگەل ئەمانەشدا ئەزموونی چەند کلتورێکی جیاوازی کردووە لە گەڵ خوێندکارانی هاوپۆلی لە خواردن و ئاڵوگۆڕی کولتوری. پاشان گەشتی کردووە بۆ شارەکانی تری فەڕەنسا، وەک شاری (Annecy، Paris، Lyon،) هەروەها شاری (Venice، Torino) و هەرێمی (Veneto) لە ئیتاڵیا. 

لە ماوەی خوێندنی زانکۆیی بەردەوام لە خولەکانی فێربوونی زمانی فەڕەنسی بەشداری کردووە هەتاوەکو توانیویەتی ئاستێکی سەرەتایی لە زمانی فەڕەنسی بەدەست بهێنێت. 

سی ڤی زەیتون



© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە